سوپاس و پێزانین بۆ كۆمپانیای (چیاو)
بەناوی پەیمانگای تەكنیكی كەلارەوە سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستەی كۆمپانیای چیاو دەكەین كە لەم ساڵی خوێندندا چەندین جار بەرهەمەكانی كەبریتین لەماست و پەنیر بەرهەمە جۆراوجۆرەكانی بەخشیوە بەخوێندكارانی بەشەناوخۆیی ەیمانگاكەمان كە هەرجارەی بڕەكەی نزیكەی (٥٠٠) قتوبوە ،ئەم كۆمپانیایە تایبەتەبە بەرهەم هێنانی شیرەمەنیەكان وەكو ماست وپەنیرو ئاسكرێم ..لەساڵی ٢٠٠٧لەشاری كەلار دامەزراوە.ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی ١٤/٥/٢٠١٧لەلایەن بەڕێز ڕاگری پەیمانگاو بەئامادەبونی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر خەڵات بەخشرایە ئەم كۆمپانیایە دەست خۆشی لێكرا،كۆمپانیای ناوبراو بەڵێنیشدا لەداهاتوودا بەردەوام بن لەسەر ئەوبەخشین و هاوكاریە بۆخوێندكارانی پەیمانگاكەمان .
[learn_press_profile]

