زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌زگایه‌كی میدیایی نێوده‌وڵه‌تی ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كیان واژۆ كرد
بۆ یه‌كه‌مین جار زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك زانكۆیه‌كی حكومی و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و خولی ڕاهێنانی میدیایی و به‌هێزكردنی ڕاگه‌یاندنكاران ،ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی به‌ناوبانگی میدیایی ئه‌ڵمانیدا واژۆ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 2017/5/14 له‌لایه‌ن پ.ی.د سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و محمد السرای جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌ناڵی DW ی ئه‌ڵمانی بۆ باكوری ئه‌فه‌ریقاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌هۆڵی كۆنفرانسی زانكۆ.ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌زگایه‌كی میدیایی نێوده‌وڵه‌تی DW ئه‌ڵمانییان واژۆ كرد.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا محمد السرای نوێنه‌ری ده‌زگای میدیایی DW ی ئه‌ڵمانی خۆشحاڵی خۆی به ئه‌نجدامدانی ڕێككه‌وتنامه‌كه له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك زانكۆیه‌كی حكومی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌م په‌یوه‌ندییه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و ڕاگه‌یاندنكارانی هه‌ردوولا.
پ.ی.د. سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌زگای میدیایی DW له‌پێناو كردنه‌وه‌ی خول و كۆنفراسات و ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاران به‌شێوازێكی ئه‌كادیمی له بواری ڕاگه‌یاندندا واژۆ كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به دابینكردنی 25 كورسی ساڵانه له‌لایه‌ن ده‌زگای میدیایی DW وه وه‌ك زه‌ماله ده‌درێت فێرخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌پێ ی كێبڕكێ ی زانستی ده‌بێت و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش ده‌چێته نێو ئه‌و كێبڕكێیه‌وه. وه ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هه‌وێنی كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردی له‌و ده‌زگا میدیاییه نێو ده‌وڵه‌تیه.
ده‌زگای میدیایی DW له‌ساڵی 1953 دامه‌زراوه‌و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له شاری بۆن له ووڵاتی ئه‌ڵمانیایه، به زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و ئیسپانی و عه‌ره‌بی په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات و سه‌دان لقی له ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.