له پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر ۆركشۆپێك بهناونیشانی (مامەڵە کردنی فیرخواز لە دامەزراوە ئەکادیمیەکاندا) بهڕێوهچوو
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT)له پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر سهر به زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی ، بەهاوکاری هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەگشتیەکان، ۆرکشۆپێکی به ناونیشانی (مامەڵەکردنی فیرخواز لە دامەزراوە ئەکادیمیەکاندا) بهڕێوهچوو.
کاتژمێر ۱۱سەرلەبەیانی 13 ی ئایاری 2017 لەهۆڵی م.ڕۆستم لەپەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر ۆرکشۆپێکی تایبهت به ناونیشانی (مامەڵەکردنی فیرخواز لە دامەزراوە ئەکادیمیەکاندا) بهڕێوهچوو.
سەرەتای ۆرکشۆپەکە بەسێ پانێڵی جیا پێشکەشکرا،
پانێڵی یەکەم لەلایەن مامۆستا(هەستیار علی سعید ) پێشکەش کرا لەژێرناوی (چۆنێتی مامەڵەکردنی فێرخواز لە دامەزراوە ئەکادیمیەکاندا ) کەبەوردی باسی لە گرفت و کێشەکانی نێوان مامۆستایان و فیرخوازانکرد وە چۆنێتی مامەڵەی تەندروست و چارەسەری گونجاو پێویست بۆ ئامادەبوان دەسنیشانکرد و وە بەتێروتەسەلی باسی لەم ئاراستانش کرد. مامەڵەکردنی فیرخواز لەگەڵ خودی خۆی . مامەڵەکردنی فیرخواز بەرامبەر بەهاوپۆلەکانی . مامەڵە کردنی فیرخواز لەگەڵ ئەوناوەندەی تیایدا دەخوێنێت . مامەڵەکردنی فیرخواز لەگەڵ مامۆستایان . مامەڵەکردنی فیرخواز لەگەڵ کۆمەڵگا . مامەڵەکردنی فیرخواز لهگهڵ پەیمانگا یان کۆلیژ . جێی باسە مامۆستا هەستیار ئەزموونی شەش ساڵ کارکردنی لەچاکسازی گەورانی سلێمانی و چەندین کاری تری لەبوارەکانی مامەڵەی تەندروست توێژونەوەی دەروونی ڕێگاکانی چارەسەری بۆ فیرخوازان هەیە .
پانێڵی دووەم لەلایەن مامۆستا ( میران حمە ڕەحیم ) پێشکەش کرا لە ژێر ناوی (کێشەکانی خوێندن کەپەیوەندیدارە بەخوێندکارانەوە ) کەبەوردی باسی لە گرفت و کێشەکانی خودی خوێندن و پرۆسەی خوێندنی ئەمڕۆی پەیمانگاو کۆلیجەکان کرد و ڕێگای گونجاوشیاوی بۆ ئامادەبوان دەسنیشان کرد .
پانێڵی سێیەم وکۆتایی کەلەلایەن مامۆستا (سەرخێڵ سیروان ) بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار لەژێر ناوی . (soft skille) پێشکەش کرد کەتیایدا تیشکی خستە کارو چالاکی مامۆستای سەرکەوتوو لەژیانی فیرخواز وە جێهێشتنی کاریگەری لەسەر هزرو بیری فیرخواز تالە ئایندەدا ببنە پێشەنگ بۆیان ، هەربۆیە بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی تێستێکی مەیدانی ئەنجام دا بۆ ئامادەبوان كه ئایا ئەومامۆستایانەی بەدرێژای تەمەنی فیرخوازان کاریگەری ئەرێنی هەبوە لە سەریان ، بۆیە ئەمەش زیاتر بابەتەکەی دەوڵەمەند کرد دەرگای گفتوگۆی لەنێوان ئامادەبوان و مامۆستایاندا گەرمترکرد .