Back

وەزارەتی خوێندنی باڵا یەك رۆژ ماوەی پێشكەشكردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا درێژكردەوە و فه‌رمانبه‌رانیش ده‌گرێته‌وه‌

  وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ماوەی پڕۆسەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دكتۆرا یەك رۆژ درێژكرایەوە و فەرمانبەرانی وەزارەتەكانیش دەتوانن پێشكەشی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بكەن. لەپێناو بەرژەوەندی خوازیاران زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوا لە خوازیاران دەكات ئەم دەرفەتە گرنگە لەدەست نەدەن و تا كۆتایی دەوامی رەسمی رۆژی یەكشەممە (14-5-2017) پرۆسەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا\ ماستەر و دكتۆرا بەردەوام دەبێت. خوازیاران دەتوانن لەم بوارانەدا ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەدەستبهێنن: ماستەر لە بوارەی: * تەندروستی گشتی * كارگێڕی كار * ژمێریاری گشتی * ئەندازیاری پلانسازی شار * ئایتی * وزە و نەوت دكتۆرا لەبواری: * تەندروستی گشتی * ئایتی سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن لەلایەن وەزارەتەكانەوە بۆ خوازیاران، عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرایكرد: دوای ئەوەی وەزارەتەكەمان داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرد، گشتاندنێك بۆ سەرجەم وەزارەتەكان بكات بۆ پێدانی لاری نەبوون بەمەبەستی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە ناوەوەی هەرێم لەلایەن وەزارەتەكان، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پێدانی لاری نەبوون بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی حكومەت بەمەبەستی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile