كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك وۆركشۆپێكی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ڕانكی زانكۆ پێشكەش كرد
لەپێناو زیاتر پێشخستنی زانكۆ و هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ڕانكی زانكۆ ، كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیكی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆرك شۆپێكی لە ژێر ناونیشانی (An Academic Impact on University Ranking ) سازكرد.
وۆرك شۆپەكە لەلایەن مامۆستایان ( ڕێباز مەلا نەبی، كارزان وەكیل و بڕوا جەلال ) ئامادە كرابوو كە هەر یەكەیان تیشكیان خستە سەر لایەنە گرنگەكانی نێو بابەتەكە و باسیان لە گرنگی ئاستی ئەكادیمی ستاف و ماۆستایانی زانكۆ كرد، لەسەر چۆنێتی بەرەوپێشبردنی ڕیزبەندی زانكۆ ، هەروەها ئەو خاڵە گرنگانەیان خستەڕوو كە ڕاستەوخۆ پەیوەندارن بە ڕانكی زانكۆ و مامۆستایانەوە. پاشان ڕێنمایی و زانیاری پێویست و گرنگیان پێشكەش بە مامۆستایان كرد تا لە ڕێگەیەوە بتوانن توێژینەوە و بڵاوكراوەكانیان بەڕێوەببەن.
لە كۆتایی وۆركشۆپەكەدا هەنگاو بەهەنگاو میكانیزم و پرۆسێسەكانی تایبەت بە تۆماركردنی ئەكاونتی تایبەت بە توێژەر و بڵاوكراوە زانستییەكان لە گوگڵ سكۆلار و ڕەسێرچ گەیت بۆ ئامادەبووان ڕونكرایەوە و لەلایەن ئامادەبووانیشەوە گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی وۆڕك شۆپەكە كرا و چەندین پرسیار و سەرنج ئاڕاستەی رێكخەرانی وۆركشۆپەكە كرا.