Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پشتیوانی لە داهێنەران دەكات

لەپێناو پشتیوانیكردن لە داهێنەران بە هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، زانكۆی سلێمانی هەستا بە سازدانی دووەمین كۆنفرانس و پێشانگا بۆ بیرمەند و داهێنەران. ئەمڕۆ 10/5/2017 بە ئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.ی.د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ، لەژێر ناونیشانی ( عێراق وەكو سەرچاوەی زانست و زانایان دەمێنێتەوە ) دووەمین كۆنفرانس و پێشانگا بۆ بیرمەند و داهێنەران لە هۆڵی ( عەلی جۆڵا ) لە كۆلێجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و بانگەوەرانی داهێنەرانی عێراق و رێكخراوی گەنجانی عێراقی خێرخوازی دەستیپێكرد و بڕیارە سبەینێش 11/5/2017 بەردەوام بێت. شایەنی باسە مامۆستایانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە چەندین پڕۆژەی داهێنەرانە بەشدارییان لە كۆنفرانسەكەدا كردووە.      
This shortcode LP Profile only use on the page Profile