Back

پەیمانگای تەكنیكی كەلار پانێڵی (لامەركەزیەتی ئیداری وەكو ڕێگە چارەیەك) ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێكەوتی ١٠/٥/٢٠١٧ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆك بەشی كارگێڕ و قائیمقامی قەزای كەلار و سەرۆكی شارەوانیەكانی گەرمیان و ژمارەیەكی بەرچاو لە لێپرسراوانی دامودەزگا حكومی و حزبییەكان و بەشێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان، پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەهاوكاری پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن، پانێڵێك بەناونیشانی (لامەركەزیەتی ئیداری وەكو ڕێگە چارەیەك) ئەنجامدا. لە پانێڵەكەدا بەتێرو تەسەلی و گفتوگۆ و دیالۆگ لەبارەی لامەركەزیەتی ئیداری وەكو ڕێگە چارەیەك كرا و تیشك خرایە سەر سەرجەم تەوەرەكانی، هەروەها ئامانج لەم پانێڵەش دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك بوو بۆ باشتركردنی بەڕێوەبردنی لایەنی كارگێڕی دامودەزگا و فەرمانگە حكومییەكان و دەستنیشان كردنی ڕێگەچارەیەك بۆ ئەم پرسە.    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile