Back

سیمپۆزیۆمی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی (به‌ره‌و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ پێناو ته‌ندروستییه‌كی باشدا) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2017/5/8 له‌ هۆڵی سه‌ره‌كی كۆنفرانس له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ هاوبه‌شی زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانی و زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین پسپۆرو دكتۆری تایبه‌ت له‌بواری توێژینه‌وه‌ ، سیمپۆزیۆمی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی (به‌ره‌و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ پێناو ته‌ندروستییه‌كی باشدا) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان  ده‌ستی پێكرد و له‌لایه‌ن دكتۆر ماردین وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری سیمپۆزیۆمه‌كه‌ ووته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئامانج  و به‌شه‌كانی كاره‌كه‌ ڕوون كرده‌وه‌،

پاشان له‌لایه‌م پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی امین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتارێك پێشكه‌شكراو تیایدا گرنگی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان ڕوون كرده‌وه‌و هیوای خواست به‌هه‌موو لایه‌ك كاربكرێت بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و زاڵ بوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا له‌ڕووی ئاماده‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی و به‌سوود به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌ ڕاستییه‌ زانستییه‌كان، هه‌روه‌ها بایه‌خی هۆشیاری خه‌ڵ ك و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان وه‌صفكرد له‌ به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستدا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی ی كرد به‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌ندین كاری ۆركشۆپ و سیمپۆزیۆم و كۆنفرانسی ئه‌نجامداوه‌ بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی ژیانی خه‌ڵك. پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باسی له‌و په‌یوه‌ندییه‌ گرنگانه‌ كرد كه‌له‌گه‌ڵ 40 زانكۆو ناوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانستی دا به‌ستویانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئاڵوگۆڕ كردنی به‌رنامه‌و پرۆگرامی هاوبه‌ش به‌ ئامانجی گه‌یشتن به‌ سه‌ركه‌وتنی زانستی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا و چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌و گرفته‌كان به‌ ڕێگه‌ی زانستیانه‌.

دواتر له‌لایه‌ن دكتۆر میران محمد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ووتارێك پێشكه‌ش كراو ئاماژه‌ی به‌كاری هاوبه‌شی ته‌ندروستی و زانكۆكان كرد له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌ گشتییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیان.

دوای ئه‌و له‌لایه‌ن دكتۆر كۆسار ڕاگری كۆلێجی پزیشكی له‌ زانكۆی سلێمانی ووتارێك پێشكه‌شكراو هیوای خواست زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگ بن له‌ داهێنان و ئه‌نجامدانی كاری ناوازه‌ به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ میرییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی تری حكومه‌ت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی باشترین ژیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌.وه‌ .

له‌لایه‌ن كارزان كه‌ریم توێژه‌ر له‌زانكۆی لیسته‌رو نوێنه‌ری زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانی ووته‌یه‌ك پێشكه‌ش ئاماده‌بووان كراو هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی زانكۆكه‌یانی ده‌ربڕی بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كارێكی هاوبه‌ش.

شایانی باسه‌ كاره‌كانی سیمپۆزیۆمه‌ زانستییه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ.

 
This shortcode LP Profile only use on the page Profile