ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ۲٠۱۷/٥/۷ لە یاریگای پەیمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولێکی یاری تۆپی پێ بەڕێوەچوو بۆهەریهك له خوێندكارانی قۆناغی یەک ودوو بۆ هەرسێ بەشی ( داتا بەیس ـ ئایتی ـ نێتۆرک) وفەرمانبەران و مامۆستایان كه 8 تیپ به‌شدارن.
سه‌روه‌ر كریم له ڕاگه‌یاندنی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند:
ساڵانه له‌م جۆره خولانه ده‌كرێته‌وه‌و جۆش و خرۆشێكی باشتر به خوێندكاران به تایبه‌تی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی ده‌دات، هه‌روه‌ها ووتی ئامانج لێ ی دروستكردنی كه‌شێكی خۆش و ته‌ندروسته بۆ خوێندكاران و چالاكییه‌كی وه‌رزشیه كه پێویسته به‌دوور له چالاكییه زانستییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
شایانی باسه له‌كۆتایی خوله‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتواندا دابه‌ش ده‌كرێت.
[learn_press_profile]


