یەكەمین كۆنفرانسی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان – سنە كۆتایی بهكارهكانی هات
سهرله بەیانی ڕۆژی 3ی ئایاری 2017 لە شاری (كوردستان) سنە لە رۆژھەڵاتی کوردستان کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ(پلانی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام و ھاوسەنگ، پراکتیزەکردن و رێگاچارەکان) دەستیبەکارەکانی کرد و له ڕۆژی 5 ئایاری 2017 كارهكانی كۆنفرانس بهكۆتا هات و شاندهكهی پارێزگای سلێمانی و زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی گهڕانهوه ههرێمی كوردستان.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا کە ھەر یەک لە پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئاغای زاھیدیان پارێزگاری سنەو فەرەیدون ئەخلاقیان سەرۆکی زانکۆی کوردستان / سنەوو شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەیبوون لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و پسپۆرانی زانکۆی کوردستان لەسنەو ١٠ توێژەری نێودەوڵەتی ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆی سنە ووتەیەکی پێشکەشکردو تێیدا بەخێرھاتنی میوانەکانی کردو رایگەیاند، بەخێربێن بۆ پارێزگای سنە کە نامەوێ وەکو میوان بەخێرھاتنتان بکەم، چونکە ئێوەش کوردو ھاتونەتە سنەو سنەش شاری خۆتانە.
دواتر فەرەیدون ئەخلاقیان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەم کۆنفرانسە بەرھەمی رێککەوتننامەی ھاوبەشی نێوان زانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان / سنەیە، کە ناوەیەکی زۆرە ھەردوولامان ئامادەکاریی بۆدەکەین، ھیوامان وایە بەرھەمی زیاتری ئەو رێککەوتننامەیە ببینین و بتوانین لە رووی زانستی و ئەکادیمیەوە ھاوکاری زیاتری یەکتر بکەین، ھەروەھا داوای کرد کە ھەماھەنگییەکانی ھەردوولا زیاتر بکرێن و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندکارانی نێوان ھەردوو زانکۆ فراوانتربکرێت.
دواتر پارێزگاری سنە وێڕای بەخێھێنانی شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خۆشحاڵی خۆی بەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە پیشانداو رایگەیاند، ئومێد دەکەین ئەم کۆنفرانس و رێککەوتننامە ھاوبەشانە زیاتر پەیوەندیەکانیی نێوان ھەردوو پارێزگا فراوانبکات و ھەنگاوی فراوانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی و ھەمەچەشنی لێ بەرھەمبێت.
لە وتەیەکیشیدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونیان لە پارێزگای سنە دەربڕی بۆ کارێکی گرنگی نێودەوڵەتی ئاوەھاو روونیکردەوە، زانکۆیی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زیاتر لە ٤٠ رێککەوتننامەی ھاوبەشی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و زانستییە نێودەوڵەتییەکان ھەیەو بەرھەمی ئەو رێککەوتننامانەش ئەم کۆنفرانسانەو ئاڵوگۆڕی خوێندکارو مامۆستایان و پسپۆرییەکانی ھەردوولایە.
دواتریش بەرێزان پارێزگاری سنەو سەرۆکی زانۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆنفرانسەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەڕوو و رایانگەیاند، ئەم کۆنفرانسانە گەشەی زیاترر لەسەر ئاستی خوێندنی باڵاو ئابووری نێوان ھەردوو پارێزگای سنەو پارێزگای سلێمانی دێنێتە ئاراوە. جێی ئاماژەیە لەم کۆنفرانسەدا زیاتر لە ٧٠ توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی لە رێگەی ١٢ پانێڵەوە پێشکەشكراو بە ئامادەبوونی پسپۆرانی ھەردوو زانکۆو میوانای دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و ئێران،.
جێی ئاماژەیە شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرۆکایەتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئەندامێتی پ.ی.د.سۆران ئەبو بەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی و پ.ی.د.کازم فەرەج راگری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و د.کاوە رەزا راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و بەختیار عوبێد شەریف بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و ئەکادیمیەکانی زانکۆ و پ.ی.د. عوسمان عەبدولقادر مامۆستای زانکۆو رزگار حەمە خدر جێگری بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و شاخەوان محمد بەرێوەبەری گومرگی باشماخ و یوسف شەریف و نەوبین تەھا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و فه یسه ڵ علی خورشید سه رۆکی مونته دای ئابوری کوردستان له شاندی باڵای پارێزگای سلێمانی بوون.
شایانی باسه لهدوای پێشكهشكردنی سهرجهم چالاكییه زانستییهكان و بهڕێوهچوونی گشت پانێڵهكان و توێژینهوهكان له كۆنفرانسهكهدا كه چهندین بابهتی جۆراو جۆری لهخۆ گرتبوو ، وه له دوای گهشتێكی سهركهوتووی شاندی باڵای زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی كۆتایی به كارهكانی یەكەمین كۆنفرانسی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان – سنە هات.
بۆ دهستكهوتنی ههواڵی زیاتر لهسهر كۆنفرانسهكه دهتوانن لهم لینكهوه بینهری ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی كهناڵی گهلی كوردستان بن.
https://www.youtube.com/watch?v=HGDqaJI6cMg