وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی بەرایی كاندیدەكانی سكۆلەرشیپ-ی قوبرس ڕادەگەیەنێت
دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ماوەی ڕابردوودا (١٠) سكۆلەرشیپ-ی لە قوبرس ڕاگەیاند، ژمارەیەك خوازیار داواكاریان پێشكەشكرد، دوای هەڵسەنگاندنی داخوازییەكانیان بەپێیی مەرجەكانی هاتوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی بەرایی ئەو سكۆلەرشیپەی راگەیاند.
بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو كەسانە دەكات، كە ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتووە، لە ماوەی دیاریكراودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بكەن و، ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیاندا بهێینن تا كارە پێویستەكانیان بۆ ڕایی بكرێت.
پێداویستییەكان:
*پوختەی ڕاژە (ئەگەر فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستانن
*لاری نەبونی ئەو فەرمانگەی كە كاری لێ ئەكات (ئەگەر فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستانن(.
*بڕوانامەی بەكالۆریۆس بۆ (كاندیدانی ماستە).
*بڕوانامەی ماستەر بۆ (كاندیدانی دكتۆرا).
*وێنەیەك لە پاسپۆرت.
*تاقیكردنەوەی زمانی ئینگلیزی.
تێبینی: دوایین كات بۆ وەرگرتنی پێداویستیەكان، ڕێكەوتی (١٤/٥/٢٠١٧)یە.
بۆ بینینی لیستی ناوی كاندیدەكانی خوێندنی باڵا/ ماستەر كلیك لێرە بكە
بۆ بینینی لیستی ناوی كاندیدەكانی خوێندنی باڵا/ دكتۆرا كلیك لێرە بكە