پ.ی.د.یەحیا عومەر رێشاوی مامۆستای بەشی تەكنیكی میدیا لە كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە ناونیشانی (عەرەب و كورد: بەرژەوەندییەكان و مەترسییەكان و هاوبەشییەكان) بەشداری لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتیدا كرد كە رۆژانی 29-4 تا 1-5 لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە بەشداری نزیكەی 45 توێژەر لە چەندین وڵاتی جیهانەوە بەڕێوەچوو.
لە كۆنگرە نێودەوڵەتییەكەدا پ.ی.د.یەحیا عومەر رێشاوی مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توێژینەوەیەكی بە ناونیشانی (ئاڕاستەكانی دەستەبژێری كوردی سەبارەت بە میدیای عەرەبی) پێشكەش كرد و بە چڕوپڕی گفتوگۆ لەبارەی بابەتە جیاكانی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی كورد و عەرەبەوە كرا.
[learn_press_profile]



