Back

تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسی فاوندەیشنی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ سمستەری دووه‌م بەڕێوەچوو

به‌ئامانجی به‌هێزكردنی توانای زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوێندكاران و به‌سەرپەرشتی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری دووه‌می کۆرسی فاوندەیشنی زمانی ئینگلیزی بەشێوەیەکی مەرکەزی لە یەك كاتدا لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بەڕێوەچوو بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆمان بە بەشداری (٥٥٦٨) خوێندکار.

 

ھەردوو تاقیکردنەوەی (خوێندنه‌وه‌و نووسین) لە هۆڵەكانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی و هۆڵەکانی كۆلێج و پەیمانگەكانی زانکۆمان بەرێوەچوون.

ماوه‌ی 6 ساڵه‌ خوێندنی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌خوێندرێت و كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌بووه‌ بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی خوێندنی خوێندكاران، ئه‌مڕۆش 6 ی حوزه‌یرانی 2024 له‌كه‌شێكی گونجاودا ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.