Back

خوێندکارێکی خوێندنی باڵای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چین بەشداریی یازدەیەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆی Xaingya school of nersing دەکات

رەغدە کامەران عبدالمحسن  مامۆستای کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و وەک خوێندکارێکی خوێندنی باڵا لە وڵاتی چین وەک تاکە خوێندکاری کورد بەشداریی یازدەیەمین کۆنفرانسی زانستی زانکۆی ( Xaingya school of nersing )ی کرد.
کۆنفرانسەکەش لەژێرناوی (11t Xiangya International Academic Nursing Conference on Interdisciplinary Innovation and High-Level Talent Development) بوو کە ماوەی دوو رۆژی خایاند و بۆ بۆنەی یادی (١١٠) ساڵەی دامەزراندنی زانکۆکەوە رێکحرابوو.
لەو کۆنفرانسەدا باس لە چەندین بیرۆکەی تازە لە بواری تەندروستی بە گشتی و بواری پەرستاری بە تایبەتی پێشکەش کراو تێیدا چەندین زانکۆی ناوخۆو دەرەوەی چین بەشدارییان تێدا کردبوو.