Back

لیژنەیەک لە ڕاگر و مامۆستایانی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ سەردانی زانکۆکانی وڵاتی ئەڵمانیایان کرد

بە سەر پەرشتی و چاودێری پڕۆفیسۆر دكتۆر هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،له درێژەى كارو چالاكيەكانى ليژنەى هەماهەنگی زانستی و پەیوەندیەکانی پەیمانگە و لەسەر داوەتنامەی فەرمی چەند زانکۆیەکی ئەڵمانیا، پ.ی.دکتۆر کاوە ڕەزا ڕاگری پەیمانگەو ھەر یەک لە مامۆستایانی پەیمانگە م.ئەڤین علادین، م.گۆران سلام و م.نیان جلال ،بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی زانستی و دروستکرنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆکانی دەرەوەی وڵات سەردانی زانکۆی ڤاین شتیڤن تریسدورفیان کرد لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە میانەی سەردانەکە لە لایەن سەرۆکی زانکۆی ناو براو ؛ پرۆفیسۆر شڵاودرەر راڵف، پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا و سەردانەکەیان بەرز نرخێنرا،

سەردانەکە سێ رۆژی خایاند لە ڕێکەوتی ٣-٦-٢٠٢٤ ئەنجامدرا ،ھەر لە درێژەی سەردانەکەدا گەڕانیک بە ناو ھۆڵی خوێندن و تاقیگە و یەکە ئەزمونیەکانی زانکۆدا کرا و دواتریش لەلایەن لیژنەکەوە سیمینارێک لەسەر ناساندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان پێشکەشکرا.