مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، وەک توێژەرو چێرمان بەشداری لە سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتیدا کرد، کە لەلایەن زانکۆی مێدیترینیا لە شاری ڕیجیۆ کالابریا بەڕێوە چوو.
پ.ی.د.چرۆ علی حمە ڕەزا ، سەرۆک بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار. بە بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن زانکۆی مێدیترینیا لە شاری ڕیجیۆ کالابریای ئیتالی، وەک ڕێکخەر و چێڕمان و توێژەر بانگهێشت کرابوو بۆ بەشداری کردن لە سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی: Networks, Markets, and people for transiting Settlement System (NMP24) جێگای ئاماژەیە، ئەم سیمپۆزیۆمە سێ رۆژی خایاند و ٤٥ سێشنی لە خۆ گرتبوو . پ.ی.د.چرۆ علی جگە لەوەی بە دوو توێژینە بەشداریکرد لە سیمپۆزیۆمەکەدا، چێرمانی یەکێک لەو سێشنانە ش بوو بە ناونیشانی: Sustainable Energy Solutions for Smart Cities and Communities.


