Back

دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری ۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی دەکەن

لەژێر ناونیشانی (بەرزکردنەوەی توانا و بەرز ڕاگرتنی توێژینەوەی زانستی) کە لەژێر چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە بەشداری دەیان زانکۆی بەریتانی و تۆری نەهرین و زانکۆ نێوخۆییەکان ئەنجام درا و چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێکرا هەریەک لە  پ. ی. د. عبداللە احمد حمە مامۆستا لەکۆلیجی تەکنیکی تەندروستی و تەکنۆلۆجیای پزیشکی و مامۆستا کارزان تەقی لە پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ وەک نوێنەری زانکۆ بەشداری ئەم ئیڤێنتە نێودەوڵەتیەبوون کە رۆژانی ۲ و ۳ ی حوزیران لە هەولێر ڕێکخرابوو.