Back

تێزی دکتۆرای مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەپلەی نایاب پەسەندکرا

لە هۆڵی سیمینار، لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی، گفتوگوی تێزی دکتۆرای مامۆستا سیڤەر طاهر عبدالرزاق ، بەناونیشانی (Assessment of cancer screening programs in the sulaimani province of iraqi kurdistan as compered to the developed world ( PhD STUDY ) ئەنجامدرا .
ئەوەی جێی ئاماژەیە تێزی دکتۆراکەی باس لە گرینگی پشکنینی پێشوەختە بۆ شێرپەنجەی مەمک، کۆلۆن و پڕۆستات و هەڵسەنگاندنی گرینگی ئەم پڕۆگرامە بە تایبەتی لە شاری سلێمانی لە نێوان گشت چین و توێژەکاندا بەپێی کاریگەری تەمەن و پلەی زانستی و رەچاوی سەرچاوە سەرەکییەکانی بواری شێرپەنجە، کە لە ژێر سەرپەرشتی پ. د. ئەنوەر شێخە دا ئەنجامدرا .
پاش چەند کاتژمێرێک گفتوگۆی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ و توێژەر تێزی دکتۆراکەی پەسەندکرا.
مامۆستا سیڤەر مامۆستای بەشی تیشک لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە.