Back

پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان وۆرك شۆپێكی زانستی ئەنجامدا

ئەمڕۆ 2/5/2017 بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و نوێنەری فەرمانگە حكومییەكان، پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی و نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وۆرك شۆپێكی زانستی لە هۆلی سیمنار سازكرد. سەرەتا د.سالم نیعمت عزیز راگری پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان لە وتەیەكیدا جەختی كردەوە لەسەر گرنگی زانینی یاساكانی خێزانی و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو یاسایە كردەوە و هەروەها باسی لە گرنگی هۆشیاری پەیوەندییە كۆمەلایەتییەكان كرد. پاشان نقیب شهاب احمد فتاح بەرپرسی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان لە دەربەندیخان بابەتێكی لەژێر ناونیشانی (مامەڵەیەكی تەندروست بەیاسای خێزانی ) پێشكەش كرد و تیایدا ئامار و چالاكییەكانی بڵاوكردەوە و دواتر گفتوگۆ لەسەر كۆی بابەتەكە كران. لە كۆتایی وۆرك شۆپەكەدا رێپێدراو (ئەمیر عمر فقی ) بابەتێكی لەسەر چۆنیەتی روبەڕوبوونەوەی ئگركەوتنەوە پێشكەشكرد و بەشێوازی كرداری روونكردنەوەی پێویستی خستەڕوو لەسەر چۆنیەتی مامەڵە و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگركەوتنەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile