Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە نوێترین ڕیزبەندی Clarivate بۆ زانکۆکان بۆ یەکەم جار بەشداری دەکات

لە دواترین بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی کلاریڤێتدا (Clarivate) بۆ جاری یەکەم زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە راپۆرتی (InCite-WoS) بۆ ساڵەکانی (٢٠١٩-٢٠٢٣) لە ریزبەندی ١٦ دایە لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق، ریزبەندی ٦ لەسەر ئاستی هەرێم، وە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکان زانکۆمان لە ڕیزبەندی ٤ دایە. کە ئەمە کۆکراوەی پێنج ساڵی هەموو توێژینەوەکانی پێشکەشکراوە لەو ماوەیەدا.
شایەنی باسە (Clarivate Wos Incite) پلاتفۆرمێکە کە لەلایەن (Clarivate Analytics)پەرەی پێدراوە کە دەرفەتی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان دابین دەکات وە بەدواداچوون بۆ ژمارەی (citation) و هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی بڵاوکراوە زانستییەکانیان دەکات.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ یەکەم جارە بەشداری ئەم ڕانکینە دەکات و پلەیەکی باشی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم و عێراق بە دەستهێناوە.