Back

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە هەردوو بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکی زانکۆی جیهان/ سلێمانی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ بەئامادە بوونی پ. یاریدەدەر د.سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا پێشوازی لەبەڕێزان پرۆفیسۆر د. کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەڕێز پرۆفیسۆر د. ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان/ سلێمانی وبەڕێز پرۆفیسۆر د. کاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی کرد.
لەدیدارەکەدا چەند تەوەرەیەکی زانستی و چونێتی هاوکاری بەردەوامی نێوان هەرسێ زانکۆ باس کرا لە بواری زانستی وخوێندنی باڵاو و ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نێوان هەرسێ زانکۆ.