پ.ی.د.دانا عبدالكریم عبدالمجید مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداریی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی كرد كە تایبەت بوو بە ( دووبارە دروستكردنەوە و چاندنەوەی بەشەكانی دەموچاو كە لە بەرەنجامی شێرپەنجە و سوتاوی و تەقەمەنی و جەنگەوە زەرەریان پێ گەیشتووە) كە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
لە كۆنفرانسەكەدا پ.ی.د.دانا عبدالكریم عبدالمجید بە توێژینەوە پڕ بایەخەكانی لە بواری نەشتەرگەری جوانكاریدا كۆنفرانسەكەی دەوڵەمەندتر كرد و راوبۆچوونی زانستی لەگەڵ توێژەرە نێودەوڵەتییەكاندا ئاڵوگۆڕ كرد.
شایەنی باسە لەماوەی رابردوودا چەندین مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشدارییان لە چەندین كۆنفرانسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا كردووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندووبوون و پشتیوانییەی سەرۆكایەتی زانكۆ و راگرایەتی كۆلێج و پەیمانگاكان كە هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە پێویستە ئاستی زانستی كۆلێج و پەیمانگا و مامۆستایان و ئەكادیمیان رۆژ بە رۆژ لەبەرەو پێشچووندا بێت.
[learn_press_profile]


