Back

دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریدەکەن لە خولێکی ڕاهێنان کە لەلایەن ڕێکخراوی DAAD ی ئەڵمانی کە لە شاری هەولێر سازکرابوو

پ.ی. ئاودێر محمد احمد و مامۆستا ڕێژەن عوسمان محمد کە باڵیۆزی دەرچووی پرۆگرامەکانی (DAAD) ی ئەڵمانین لەسەر بانگێشتی فەرمی ڕێکخراوی (DAAD) ی ئەڵمانی؛ بانگهێشت کران بۆ بەٍشداری کردن لە خولێکی ڕاهێنان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەناونیشانی (Science Communication for Researchers). کە تایبەت بوو بە چۆنییەتی گەیاندنی توێژینەوە زانستییەکان بە کۆمەڵگە و ئاشناکرکردنی بەشداربووان  بە بەکارهێنانی چەند تەکنیکێک لەو بوارەدا.

جێگای ئاماژەیە ئەم خولی ڕاهێنانە تایبەت بوو بە باڵێوزانی دەرچووی پرۆگرامەکانی (DAAD) ی ئەڵمانی و بەشداربوانی پڕۆگرامی ( (Ta’ziz کە زیاتر لە ٣٠ بەشداربوو لەزانکۆ جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادەبوون.

بەشداربوانی زانکۆمان دوای بەشدارییەکی کرا لەخوولی ناوبراودا بڕوانامەی بەشداریکردنیان بەدەستهێنا کە لە داهاتوودا دەتوانن خولی هاوشێوە لە زانکۆکەمان بۆ مامۆستایان بکەنەوە.