Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە مەشقی هاوینەی خوێندکاراندا بەکاردەهێنیت

بە چاودێری پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبونی دکتۆر بەختیار عبید شریف ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاورباری خوێندکاران دکتۆر ڕێباز جلیل عبداللە بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و مامۆستا فرمان حسین احمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی دوکان؛ ڕۆژی ٢٦ ئایاری ٢٠٢٤ لەهۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ سیمناری (بەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی لە مەشقی هاوینەی خوێندکاراندا) بۆ سەرجەم لێپرسراوانی هۆبەی تۆماری گشتی کۆلێج و پەیمانگەکانی بە ڕێوەچوو.
لە دەستپێکی سیمینارەکەدا دکتۆر بەختیار عبید شریف بە ناوی سەرۆکی زانکۆوە بە خێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و لەلای خۆیەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لێپرسراوان و فەرمانبەرانی هۆبەی تۆماری کۆلێج و پەیمانگەکان کرد لەپای دڵسۆزی و ماندوبونیان لە ڕاپەراندنی ئیش و کاری خوێندکاراندا. هەروەها سوپاسی تایبەتی مامۆستا فرمان حسین احمد کرد مامۆستا لە بەشی IT پەیمانگەی تەکنیکی دوکان وەک شارەزایەک پێشنیازی دامەزراندن و بەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی کردوە بۆ ئەوەی ئەو خوێندکارانەی دەنیردرێنە دامەزاروەکان بۆ مەشقی هاوینە بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆماربکرێت.
پاشان باسی لە گرنگی سیستمی ئەلیکترۆنی کرد لە مەشقی هاوینەی خۆیندکاراندا کە بێ هەڵە و بە شێوەیەکی ئاسان چاودێری پابەندبونی خوێندکار دەکات لە جێ بەجێکردنی مەشقی هاوینە کەیدا کەیەکێکە لە ریکوەیەرمێندەکانی بەخشینی بڕوانامە بە دەرچووان.
پاشان لەلایەن مامۆستا فرمان حسین احمد مامۆستای IT لە پەیمانگەی تەکنیکی دوکان لە پریزینتەیشنێکدا بە داتاشۆ زانیاری تایبەت بە دروستکردنی کارت بۆ خوێندکاران بەکارهێنانی سیتەمەکە و دیاری کردنی ئەو دامەزراوەنەی خوێندکاران مەشقەکەی تێدا جێ بەجێ ئەکەن خستە روو کە دەتوانرێت بەشێوەیەکی ووردتر و ئاسانترو بێ کەم و کوڕی بەکارهێنەر لە هەبونی ناو و کۆدی دووبارە ئاگاداربکاتەوە.