ڕۆژی سێ شەممە، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤ وەفدێکی لیتوانی کە بە سەرپەرشتی بەڕێز Prof. Dr. Tomas Krilavičius راگری كۆلێجی ئینفۆرماتیك لە زانکۆی ڤیتاوتاس ماگنوس (Vytautas Magnus University VMU) و بەڕێوەبەری بەرنامەی OSMOS بەڕێز Dr. Žilvinas Švedkauska بە مەبەستی دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی ئەکادیمی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد.
شاندەکە لە لایەن پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە كریم یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی وخوێندنی باڵا و راگری کۆلیجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆمان پێشوازییان لێکرا. لە کۆبوونەوەکەدا، ڕەهەندەکانی پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەسەرکرا.
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەدواداچوون لە داهاتوودا و کارکردن بۆ دامەزراندنی پەیوەندی ئەکادیمی و ئارەزووی فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.


