Back

خولی شەشەمی پێداگۆجی لە سەرەتای مانگی حوزەیران دەست پێدەکات و 49 فێرخواز بەسەرکەوتوویی خولی پێنجەمی پێداگۆجییان تەواوکرد

بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە كریم یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی وخوێندنی باڵا و پ.ی. د. كاروان علی قادر ڕاهێنەر و مامۆستا، مەراسیمی كۆتایی خولی پێنجەمی پێداگۆجی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەرێوەچوو .
سەرەتا مامۆستا دالیا محمد طارق بەرێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی سەركەوتن و كۆتایی هاتنی خولەكەی لە سەرجەم بەشداربووان كردوو رایگەیاند”  لەدوای ئەم بەروارەوە ئێوەی مامۆستا ئەركتان قورستر دەبێت بۆ جێبەجێكردنی هەموو ئەو میتۆد و وانانەی كە لە لایەن راهێنەرە بەرێزەكانەوە لە چوارچێوەی مۆدلەكانەوە وتراونتەوە ” هەروەها سوپاسی سەرۆكی زانكۆ و ڕاهێنەرەكانی كرد كە پشتیوان و سەرخەری خولەكانی پێداگۆجی بوون کەلەم خوولەدا 49 فێرخوازبوون.
پاشان پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە كریم یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی وخوێندنی باڵا لە ووتەیەكدا بایەخی سەنتەری پێداگۆجی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد لە پێگەیاندنی نەوەیەكی نوێی مامۆستا بۆ ناوەندەكانی خوێندنی باڵا و بوارەكانی تری پەروەردە لەكەرتی گشتی و تایبەتدا ، بۆیە رایگەیاند ئەو هەوڵەی بەرێوەبەرو مامۆستایانی خولەكە و فەرمانبەران بەرزدەنرخێنین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی كردنەوەی سەنتەرەكانی پێداگۆچی، هەوەها ووتی ئێمە وەك زانكۆ پێوستمان بە هەڵگرانی نازناوی زانستیە تا زانكۆمان بچێتە چوارچێوەی ئەو پێوەرەی بۆ زانكۆكان دانراوە، بۆیە ووتی هیوا خوازین لەدوای بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیەوە بتوانن نموونەیەكی نوێ‌ فێركردن ومامەڵەكردن لە پۆلەكانی خوێندن لەگەڵ خوێندكاران پەیڕەوبكەن.
دواتر پ.ی. د. كاروان علی قادر ڕاهێنەر و مامۆستا وێرای پیرۆزبایی لە بەشداربووان هیوا خوازبوو كار بەو میتۆدو بەرنامانەبكرێ‌ كە لە چوارچێوەی ئەم خولەدا وتراونتەوە وداوای لا دەرچووان کرد گرنگە ئەوەش رەنگبداتەوە لەمیانەی فێركدنی فێرخوازان وخوێنكاراندا.
پاشان بروانامەی بەشداریكردن بەخشرایە بەشداربوونی خولی پێنجەمی پێداگۆجی. شایەنی باسە کە خولی نوێی پێداگۆجی (خولی شەشەم) لە سەرەتای مانگی حوزەیران دەست پێدەکات.