Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی لە تورکیا بەشداریی لە گۆنکرەیەکی نێودەوڵەتی دەکات

مامۆستا بێژەن حسێن، مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی، وەکو نوێنەری کوردستان و عێراق بەشداری کرد لە گۆنکرەی نێودەوڵەتیی (سەرکردایەتی گەنجان) لە وڵاتی تورکیا.
کۆنگرەکە دەربارەی ئاشنا بوون بوو بە توانای گەنجانی وڵاتانی جیاواز، کە چۆن وەک نوێنەری وڵاتی خۆیان ببنە سەرکردە و پڕۆژەی نوێ و بیرۆکەی خۆیان بخەنە سەر کار و گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە جیهاندا بنیاد بنێن و ئاشتەوایی بەرپا بکەن.