پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا چەند چالاکییەک ئەنجام دەدات
بە دروشمی پەرستارەکانمان داهاتووی ئێمەن؛ پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی ؛ بە چاودێری پڕۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د. علی قادر ی. سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی هاوڕێ لەگەڵ دکتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د.چۆمان علاءالدین راگری پەیمانگە و مامۆستا هێمن ابراهیم قادر یاریدەدەری راگری پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا چەند چالاکییەکی پێشکەشکرد، وەک فریاگوزاری سەرەتای و ئەو کارانەی پێویستە پەرستارێک بیکات لە کاتی روودانی حاڵەتێکی نەخوازراو وەک ( پێوەدانی مار و دووپشک گازگرتنی سەگ و زمان هەڵگەرانەوە شکاوی و خوێن بەربوونی لووت و گەشکە CPR , beelding) ، لە کۆتایی چالاکیەکاندا پرۆفیسۆر د. علی قادر و دکتۆر بەختیار عبید شریف پرۆژەی خوێندکارانییان بەسەر کرداوە و هیوای سەرکەوتن و داهاتوویەکی گەشیان بۆ خواستن؛ بە گرنگیەوە لە پرۆژەی خوێندکاریانیان ڕوانی و هەوڵەکانی راگرایەتی و مامۆستایانی پەیمانگەیان بەرزنرخاند.