Back

ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 29هەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆری دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی خوێندکاران بە بەشداری زیاتر لە 70 سەرۆک و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە پ.د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە کونسوڵی وڵاتە عەرەبییەکان، سەرۆکی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو.

هەریەکە لە د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د. ڕێباز جلیل عبدالله بەڕێوەبەری تۆماری گشتی، نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان دەکرد لە ٢٩هەمین دیداری زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی. ئەمڕۆ، لە جیهاندا، زانکۆکان بەگشتی و زانکۆ پۆلیتەکنیکەکان بەتایبەتی گرنگییەکی زۆر بە مەشقی مەیدانی دەدەن، لەنێویاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وەک سەرمەشقی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان، کە خاوەنی ستراتیژێکی ڕوون و ئاشکرایە لە بواری مەشقی هاوینە و ڕاهێنانی خوێندکاران. لەو چوارچێوەیەدا زانکۆمان گرنگییەکی زۆری داوە بە ناردنی خوێندکارەکانی بۆ دەرەوەی عێراق، ئەمە جگە لە ئاڵوگۆڕی خوێندکاران لە بواری مەشقی پڕاکتیکی لەگەڵ زانکۆ ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران لە مەشقی هاوینەدا لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان زۆر مەبەست لەخۆدەگرێت، لەوانە ئامانجی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ژینگەیی، هەروەها فێربوون وئاشنابوون بە داب و نەریتی گەلان و ڕێزگرتن لێیان. واتە ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکاران بۆ بەشداریکردن لە مەشقی هاوینەدا سەڕەڕای پڕاکتیزەکردنی فێربوون، دەرفەتی فێربوونی شێوازی ژیانی نوێ و ناوازە و بەدەستهێنانی ئەزموونی گرنگ دەڕەخسێنێت هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ دەبێت، وە دروستکردنى پردی پەیوەندی بەردەوام لە نێوان گەلانی ناوچەکە، کە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی هەلی کاری نوێ لە جیهاندا جگە لەوەش، پرسی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران پەیوەست بووە بە پرسی (نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان). بۆیە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بایەخێکی زۆر بە بابەتی مەشقی هاوینە و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران دەدات لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی پرۆگرامی تایبەتمەند لەو بوارەدا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا رێزبەندی ئەو زانکۆیانە خوێندرایەوە کە لە ساڵی 2023دا باشترین بوون لە مەشقدان بە خوێندکاران و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا.

هەر لە میانەی دیدارەکەدا سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی زانکۆکانی ڕوسی و عەرەبی بەڕێز د.بشیر سماحە، باسی لە گرینگی پەیوەندی نێوان زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و زانکۆ حکومیەکانی ڕوسیا کرد بە تایبەت زانکۆی مۆسکۆی حکومی، وە دوو مینحەی ماستەری بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە زانکۆی مۆسکۆی حکومی،
شایەنی باسە زانکۆی مۆسکۆی حکومی ساڵی ١٧٥٥ دامەزراوە و یەکەمی ڕیزبەندی زانکۆکانی ڕوسیا و لە سەد زانکۆ یەکەمەکانی جیهانە بە پێی ڕیزبەندی شەنگەهای بۆ زانکۆکانی جیهان.

هەر لە چوارچێوەی بەرنامەکانی دیدارەکەدا شاند و میوانانی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بەشدارییان کرد لە فیستیڤاڵی تایبەت بە فۆلکلۆری کوردی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.