شەش خوێندکاری نابیست بە سەرکەوتوویی بەردەوامن لە خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی کوردستان شەش خوێندکاری نابیست بەسەرکەوتویی بەردەوامن لە خوێندن لە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر کە سەرەڕای هەموو بەربەستەکانی بەردەم ئەم توێژە بۆ بەردەوامی خوێندن لە بەشێکی کۆمپیوتەر، بەڵام بە هەوڵی سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر و بەشی داتابەیس توانرا خواستی ئەم خوێندکارانە بهێنرێتەدی،لە بەرامبەردا بەهار محمود سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و شارا مصطفی سەرۆکی ڕێکخراوی ئاشای مرۆیی و هیوا عزیز سەردانی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر کرد و چەپکەگوڵی رێز و پێزانینیان پێشکەش بە پڕۆفیسۆر د.دیاری علی ڕاگری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر کرد لە پای هاوکاریکردنی ئەو خوێندکارانە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن2023-2024 لە بەشی داتابەیس لە خوێندنی ئێواران وەرگیرابوون.
هەروەها سوپاسی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بەش و مامۆستایانی داتا بەیس کرد بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان.
یەکەم جارە لە سەرئاستی کوردستان؛ پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی شەش خوێندکاری نابیست لە بەشی داتابەیس لە خوێندنی ئێواران وەردەگرێت.
لە کۆتاییدا ڕاگر و سەرۆکی بەش داتا بەس بەڵێنی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکیاندا بۆ ئەو خوێندکارانە و داواکاربوون کە لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر هاوکاری پەیمانگەبن بۆ سەرخستنی ئەم ئەرکە پیرۆزە.