Back

پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر لە وۆرکشۆپێکدا چۆنێتی نووسینی زانستی و هەڵسەنگاندن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان دەخاتە روو

بەچاودێری پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حمەکریم ی.سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لەهۆڵی نالی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی وۆرکشۆپیێکی دوو ڕۆژە بۆ چۆنێتی نووسینی زانستی و جۆێتی هەڵسەنگاندن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان پێشکەشکرا.
پرۆگرامی وۆرکشۆپەکە لەلایەن هەریەک لە پڕفیسۆرد.دیاری علی ڕاگری پەیمانگە و مامۆستایانی پەیمانگە پ.ی.د.هۆزان خالید حەمەرەشید، دکتۆرە ڕۆژان کمال ئەحمەد، مامۆستا میران حەمە رەحیم، ڕێبین ڕێبوار حەمە ئەمین؛ ئامادەکرابوو.
لە ڕۆژی یەکەمدا پرۆفیسۆرد.دیاری عەلی بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێبین ڕێبوار پرۆگرامێکیان بە ناونیشانی(The Effective scientific writing strategy)پێشکەشکرد.
لە بەشی دووەمی ڕۆژی یەکەمدا پ.ی.د. هۆزان خالید بابەتێکی بەناونیشانی (Publishing tips) پێشکەشکرد.
پاشان دکتۆر هۆگر تۆفیق دوو پڕۆگرامێکی بە ناونیشانی(Enhancing the Quality of Research) و (Writing : Editing and Proofreading) پێشەکەشکرا.
بەرنامەکانی دووهەم رۆژی وۆرک شۆپەکە تایبەتکرابوو بە پێشکەشکردنی چەند بابەتێک لەلایەن هەریەک لە دکتۆرە ڕۆژە کمال بە دوو بابەت کە بە ناونیشانی (Al and scientific
writing) ( Research type) و پرۆفیسۆر د.دیاری عەلی بەباتێکی بەناونێشانی (Journal Metrics) بەشی سێهەم لە وۆرک شۆپەکە تایبەت بوو بە سیمیناری ی( Citation and referencing (Zotero)) کە لەلایەن مامۆستا میران حەمەرەحیم و مامۆستا مهاباد سەباح ؛ کۆتایی وۆرکشۆپەکە بە سەرنجی مامۆستایان و بەشداربووان لەسەر هەوڵدان بۆبەرزکردنەوەی ئاستی نوسینی زانستی و گەشەپێدانی زیاتری توانای توێژەران پاش دوو ڕۆژ کۆتای هات.