Back

ماستەرنامەیەک لە بواری میدیایدا پەسندکرا

لە هۆڵی ٢ی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانی، بە ئامادەبوونى د.هێرش رەسوڵ مراد ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنى باڵا (تاژان بەختیار محمد) لە بەشی تەکنیکى میدیا ،بە ناونیشانى (ڕۆڵی پەیامى ڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بازاڕگەرى بازرگانیدا ) بەڕێوەچوو.
پاش چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆی ئەندامانی لیژنە لەگەڵ توێژەر لەسەر ناوەڕۆکی توێژینەوەکەو بەرگری کردنى توێژەر لە کۆتایدا پەسەند کرا .
ئەندامانی لیژنەى ماستەرنامەکەش پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.ی.د شێرکۆ جبارمحمد – سەرۆکی لیژنە
پ.د.حکیم عثمان حمید – ئەندام و سەرپەرشتیار
پ.ی.د ئاراز ڕمضان احمد – ئەندامی لیژنە
پ.ی.د عبدالخالق ابراهیم مصطفی – ئەندامی لیژنە
لەم توێژینەوەیەدا باس لەوە کراوە؛ چۆن لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بتوانین پەرە بە بازاری بازرگانى بدەین.