ئه‌نجومه‌نی ڕۆشنبیری به‌ریتانی/عێراق (بریتش كاونسڵ) ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلبیته‌كنیكی سلێمانی واژو ده‌كه‌ن
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولاو ئه‌و ڕێككه‌وتننامانه‌ی كه واژوكراون و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌له‌رابڕدوو ئه‌نجام دراون و دانانی به‌رنامه‌ی داهاتوو، هه‌روه‌ها واژوكردنی ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی نوێ ، شاندێكی ئه‌نجومه‌نی ڕۆشنبیری به‌ریتانی/عێراق (بریتش كاونسڵ) به‌سه‌رۆكایه‌تی (بێن لۆتن)به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌كه له‌عێراق و حسن حسین به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی تاقیكردنه‌وه‌كانه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فه‌ریقیای دامه‌زراوه‌كه، رۆژی 23ی نیسانی 2024 سه‌ردانی زانكۆی پۆلبیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆمانیان كرد‌و له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز سه‌رۆكی زانكۆ‌و د.علی قادر عوسمان یاریده‌ده‌ری سه‌ركی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و د.بخت‌یار عبید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د.دیاری علی محمد یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا(به‌وه‌كاله‌ت) و د. هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نیوده‌وله‌تی زمانی ئینگلیزی به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیدا پرۆفیسۆر د.هوشیار عبداللە عزیز خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانه‌كه‌وهه‌ردوولا تێروانین و دیدی خۆیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی پرۆگرام و تاقیكردنه‌وه‌وه‌كان خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی رۆشنبیری بریتش كاونسڵ وێڕای سوپاس و ده‌ستخۆشییان ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربری له‌به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان تا ئێستاوهیوایان خواست بۆ داهاتوش به‌باشترین ئاسته‌وه خزمه‌ت به‌و كه‌سانه بگه‌یه‌ندرێت كه ڕوو له‌ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كه‌ن.
له‌پاش گفتوگۆ‌و كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و دامه‌زراوه‌كه ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌ری دامه‌زراوه‌ی بریتش كاونسڵ له‌عێراق ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ بۆ كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی جۆرێكیتری ئایه‌ڵتس به‌ناوی تاقیکردنەوەی ئایه‌ڵتسی (UKVI) لەسەر کۆمپیوتەر واژوكرا. وه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه لۆگۆی تایبه‌ت پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌كه كرا‌و هیوای خواست به‌رده‌وامبن له هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شیكردنیان له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چونكه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فێرخوازان و خوێندكاران و هاونیشتمانیان سوودمه‌ندبوون له‌م خزمه‌تگوزارییه زانستیانه‌ی كه‌له‌نێوان هه‌ردوولا به‌هاوبه‌شی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
شانده‌كه هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئایه‌ڵتس له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه كه چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجامدراوه وه‌ك ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئایه‌ڵتس (بۆ مه‌به‌ستی ئه‌كادیمی و خوێندن و كۆچكردن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و په‌ره‌پێدانی تواناكان و خوێندن له‌بواری خوێندنی باڵادا).
پرۆژه نوێیه‌كه به‌ناوی تاقیکردنەوەی ئایه‌ڵتسی (UKVI) لەسەر کۆمپیوتەر جۆرێكیتری ئایه‌ڵتسه‌و بۆ یه‌كه‌م جاره له‌ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌م به‌شه نوێیه له‌سه‌نته‌ری نێه‌ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانیش ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێزان د.ئاودێر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و د.ڕێباز به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆ ئاماده‌بوون.
شایانی باسه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ساڵی 2015 وه به‌فه‌رمی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی رۆشنبیری بریتش كاونسڵ بۆمه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی هه‌یه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له فێرخوازان و خوێندكاران به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو سوودمه‌ندبوون لێی.