گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٥ بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا توێژەر (وریا محمد صاڵح محمد ) بەناونیشانی ( Improving Web Mining Performance Using Semantic Web Technologies on Big Data) لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکانی چوارچرا/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنەی پێکهاتبوون لە؛
پ.ی.د.مزهر شعبان محمد سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د.کاروان فهمی سامی ئەندام ، پ.ی.د.سەرکار حسن احمد ئەندام ، پ.ی.د.هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید ئەندام ، پ.ی.د.میران طە عبداللە ئەندام ، پ.ی.د.علاء خلیل جمعە ئەندام و سەرپەرشتیار .
شایەنی باشە ناوەڕۆکی تێزی دکتۆراکە باسی باشترکردنی وێب ماینین (Web Mining) دەکات بە بەکارهێنانی هەردوو تەکنەلۆجیایی وێبی مانادار ( Semantic Web) و تەکنیکی داتای گەورە (Big Data technologies), سیستەمەکی لەسەر باشترکردنی ئەدای سیستەمی پێشنیازکردن (Recommendation System) کاردەکات و داتای گرافیکی لەسەر بنچینەی وێبی مانادار دروست دەکات و پاشان دەیگۆڕێت بۆ تەکنیکی GraphX. زانیاری و داتاکانی سیستەمەکە لە هەردوو وێبساتی بەناوبانگی DBPedia.org و www.IMDB.com وەرگیراوە بە تەکنیکی ویب کراوڵەر (Web Crawler).
پاش چەند کاتژمێرێک گفتوگۆی ئەندامانی لیژنە و توێژەر لەسەر ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی تێزی دکتۆراکە پەسەندکرا.