Back

سمیناری باشترین جێبەجێکردنەکانی CDC و پرۆگرامی (Internship)

سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سمیناری باشترین جێبەجێکردنەکانی CDC و پرۆگرامی (Internship) لە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر بۆ ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکار ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ٢٣/٤/٢٠٢٤ لە هۆڵی مامۆستا ڕۆستەم لە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ناساندنی سەنتەری CDC و ئامادەکرییەکانی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship) لە کۆلێژ و پەیامانگاکانی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سمیناری باشترین جێبەجێکردنەکانی CDC و پرۆگرامی (Internship) لەلایەن مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار پێشکەشکرا.

لە سمینارەکەدا تیشک خرایە سەر ئامانج و چالاکییەکانی سەنتەری CDC و گرنگی پرۆسەکانی ئامادەکاری جێبەجێکردنی پرۆگرامی Internship، کە تایدا خوێندکاران ڕاهێنان لە کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر وەردەگرن.

لە کۆتایی سمینارەکەدا مامۆستایان و خوێندکاران بە پرسیار و پێشنیارەکانیان بابەتەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.

#SPU #CDC #internshipprogram