Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی  سلێمانی و زانکۆی نینگبۆی چینی ڕێککەوتننامەیەکی زانستیان ئیمزاکرد

بەمەبەستی گرنگیدان بە بواری خوێندنی زانستی و پیشەیی و تەکنیکی، ڕێککەوتننامەیەکی زانستی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی نینگبۆی چینی واژۆ کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٣/٤/٢٠٢٤  پڕۆفیسۆری یاردەدەر دکتۆر سەرهەنگ سەروەت حمە کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە وڵاتی چین، ڕێککەوتنامەیەکی زانستی و ئەکادیمی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی نینگبۆ ولاتی چین واژۆ کرا،  بە بەپێی ڕێککەوتننامەکە هەردوو زانکۆ دەتوانن هەماهەنگی و چالاکی زانستی هاوبەش ئەنجام بدەن کەخۆی دەبینێتەوە لە پەرەپێدانی پڕۆگرمەکانی خوێندن و ئاڵوگۆڕکردن خوێندکاران و ستافی مامۆستایان و خول و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی .
شایانی باسە ڕێککەوتننامەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی چین لە نێوان هەردوو زانکۆدا ئەنجامدرا.