Back

بە بۆنەی ١٢٦مین ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەری کوردی پانێڵی «ئاسایشی کۆمەڵگە لە سایەی میدیای نوێدا» بەڕێوە چوو 

لە یادی ١٢٦مین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی دا، لە کارێکی هاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵی «ئاسایشی کۆمەڵگە لە سایەی میدیای نوێدا» لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەچوو.

پانێڵیستەکانی ئەم پانێڵە بریتین بوون لە؛ پ.ی.د. کاوە ڕەزا، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ، د. پاڤێ جمیل، ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و پەیمان عزەدین، پارێزەر کە بە بەڕێوەبەری م. عمر حسن، سەرۆکی بەشی دیجیتاڵ میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵەکە بەڕێوە چوو.

لەم پانێڵەدا هەر کام لە پانێڵیستەکان بە چری باسیان لە بارودۆخی ئەمڕۆی میدیا لە هەرێمی کوردستان و پێویستییەکانی میدیا بۆ کاریگەری ئەرینی لەسەر تاک و کۆمەڵگای کوردی کرد.

دواتر بە بەشداری ئامادەبووان و خستنەڕووی کۆمەڵێک لایەنی ئەمڕۆیی میدیا لە هەرێم کوردستان پانێڵەکە دەوڵەمەند کرا.

لە بەشی کۆتایی دا ڕێزلێنان لە لایەن پ.ی.دکتۆر ڕێبوار ملانبی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەخشیرایە هەر کام لە پانێڵیستەکان.

جێگای ئاماژەیە پێش دەستپێکردنی ئەم پانێڵە، پانێڵیستەکان و ئامادەبووان پێشانگایەکی فۆتۆگرافیان سەبارەت بە رۆژنامەگەری لە بواری ژنان کە بە بۆنەی ١٢٦مین ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەری کوردی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کرابووە، بەسەر کردەوە.