نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی وڵاتی چین دەكات
پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمەکریم یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و نوێنەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هاوڕێیەتی نوێنەرانی زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ لە چین دەبن، كە سەردانەكە لە (10) ی نیسانەوە دەست پێدەكات و تا (24)ی نیسان بەردەوام دەبێت، نوێنەری هەر پێنج زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە دەمێننەوە.
لەو بارەیەوە پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ رایگەیاند ئامانج لەو سەردانە پتەوكردنی پەیوەندییە ئەكادیمی و كلتوورییەكان و هەماهەنگی زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانە لەگەڵ كەرتی تایبەت و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ، هەروەها ووتی لە ماوەی مانەوەمان لەو وڵاتە بەشداریمان لە چەندین سیمیناردا كردوە و سەردانی چەند كۆلێژ و زانكۆمانكردوە كارگەی پێشكەوتوو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەزموونی وڵاتی چین و ئاگاداربوون لە چۆنێتی پێكەوە گرێدانی كەرتی تایبەت و خوێندنی پیشەیی.
بەشێكی تری ئامانجی ئەو سەردانە ئاشنا بوونە بە سیستەمی خوێندنی پیشەیی كاریگەری لەسەر پێشكەوتنەكانی وڵاتی چین .
سەردانی نوێنەری زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی نینگبۆ(Ningbo Polytechnic University) لە شاری نینگبۆ، زانكۆی ئیڕۆنیوتیكی فڕۆكەوانی لە شاری چەندوو لە وڵاتی چین بۆ پتەوكردنی پەیوەندی ئەكادیمی و پیشەیی و كەلتوری بە ناونیشانی:
(Seminar for Vocational Education Teachers in Developing Countries 2024)
بە هەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی و كۆنسوڵخانەی چین لە هەولێر و وەزارەتی بازرگانی چین سازكراوە .