Back

خولى بەهێزکردنى تواناکانی گەنجان دەستی پێکرد

بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و ئاشناکردنیان بەو ڕێگایانەی بەدەستهێنانی هەلی کار ئاسان دەکەن، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلی تەکنینکی سلێمانی، بە هاوبەشی ڕێکخراوی STEP عێراق و بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی STEP-UK، خولی بە‌هێزکردنی لێهاتوییەکانی ژیان، ئەمڕۆ 16/4/2024 دەستیپێکرد.

خولەکە 8 هەفتە دەخایەنێت، و لەناو ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا بەڕێوەدەچێت.

هاوکات ٢٥٠ خوێندکار فۆرمی بەشداریکردنیان پڕکردۆتەوە بۆ بەشداریکردن لەم خولە، بڕیارە بە گرووپی جیاواز و لە کاتی جیاوازدا خوێندکارەکان ڕاهێنانەکە وەربگرن.