ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتى 30/4/2017 به‌شى په‌رستارى پهيمانگاى ته‌كنيكى كه‌لار به‌سپۆنسه‌رى كۆمپانياى درايڤ گرين-بريكارى سه‌ره‌كى رۆنى تۆتاشى يابانى له‌عيراق، ۆرك شۆپێكى له‌سه‌ر (جۆره‌كانى تاقيكردنه‌وه ,به‌ئه‌ليكترۆن كردنى پرسيارى تاقيكردنه‌وه‌كان,ڕێنماى دانانى پرسيارى تاقيكردنه‌وه )ئه‌نجامدا .
به‌ئاماده‌بوونى هه‌ريه‌كه له ڕاگرى پهيمانگای ته‌كنیكی كه‌لار و ياريده‌ده‌ری ڕاگرو سه‌رۆك به‌ش و ميوانان و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ره‌وه‌رده‌ى گشتى گه‌رميان وبهريوهبهرى مه‌شق و راهينان وسهرپهرشتيارانى په‌روه‌رده‌ى گه‌رميان وبهشيكى زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه ئاماده‌ييه‌كانى گه‌رميان و زانكۆى گه‌رميان و خوێندكاره‌كانى دووبهشى ئه‌م زانكۆيه .
ئامانج له‌و ۆرك شۆپه‌كه بريتى بووله ( چالاك كردنى پرۆسه‌ى فێربوون وپێوانهى ئاستى زانستى خوێندكار‌و ديارى كردنى خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانى وجياوازى تاكه‌كه‌س ههڵچنينى پرسيار دور له ئاره‌زوى ههڵچنهر وههڵسهنگاندى خوێندكار به‌شێوازى ته‌ندروست ره‌چاوكردنى ررێنمايى تاقيكردنه‌وه‌كان لهكتى دانانى پرسياره‌كان)ئه‌مه‌ش له‌لايه‌ن هه‌ريه‌كه له به‌ڕێزان دكتۆر شوان فرج و مامۆستا اسماعيل محمد‌و مامۆستا حسن محمد پێشكه‌ش كرا.
له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانی ۆركشۆپهكهوه چه‌ندین پرسیاری به‌سود كرا و بابهتهكان زیاتر دهووڵهمهندتر كرا.
[learn_press_profile]


