پەیامی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە یادی مەرگەساتی (ئەنفال)دا
بە شكۆوە یادی هەموو ئەو ئازیزانە دەكەینەوە كە بە ناهەق و دور لە هەموو پێودەنگ و بنەما ئاینی و مەدەنییەكان، رژێمی گۆڕ بە گۆڕی بەعسی رووخاو لە ژێر ناوی ئەنفالدا گەورەترین كۆمەڵكوژی و لەناو بردنی بەرامبەر خەڵكی بێدیفاعی كوردستان لە هەشت قۆناغدا ئەنجامدا و بە هەزاران ژن و منداڵ و گەنج و پیری لە بیابانەكانی عەرعەردا زیندە بەچاڵكرد و دەستیگرت بەسەر تەواوی سامانی سەرزەوی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی كە ئەنفالی تێدا ئەنجامدا، هێشتا پاش 36 ساڵ بەسەر ئەو مەرگەساتە، روفاتی پیرۆزی هەموو ئەنفالكراوەكان نەگەڕێنراونەتەوە بۆ ئامێزی خاكی نیشتمان، ئەوەش بە پرسێكی سەرەكی دەزانین و لە ئەستۆی حكومەتی عێراقی فیدراڵە كە چارەنوسی ئەنفالكراوەكان دیاریبكات و قەرەبوی مادی و مەعنەوەی قوربانیان و خانەوادەی ئەنفالكراوەكان بكاتەوە.
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی