پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه‌ی (مایا) به‌ڕێوه چوو
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری (2017/4/29) به ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.ی.د. سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن وڕاهێنانی ته‌كنیكی پیشه‌یی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ، یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی مایا له‌ژێر دروشمی (نه‌وه‌یه‌كی مۆدێرن ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر ) بۆ (زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنۆلۆجیای زانیاری ) به‌ڕێوه‌چوو ، کۆمەڵێک خوێندکاری چالاکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەچاودێری ڕاستەوخۆی ڕاگرایەتی و بە سەرپەرشتیاری سەرۆک بەشەكانى کۆلێجى ناوبراو بەشداریان لە پێشانگاكه‌دا کرد.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی خوێندكارانی به‌شی ئینفۆرماتیكی سه‌ر به زانكۆی كرد و ده‌ستخۆشی كاره‌كانیانی كرد و به‌ڵێنی هاوكاری و پشتیوانی پێدان بۆ كار‌و پرۆژه‌كانی داهاتویان.
شایانی باسه ئه‌م پێشانگایه له‌لایه‌ن په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان سلێمانی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری سلێمانی ئه‌هلی به‌هاوبه‌شی ده‌زگای (IEEE) له‌عێراق ئه‌نجام درابوو.
[learn_press_profile]










