42 توێژینەوەی زانستیی لە زانکۆکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان گەیشتنەدووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی نۆڵج
لە کۆی 71 پوختەی توێژینەوە؛ 33 توێژینەوەی زانستیی لە زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و نۆ توێژینەوەیش لە زانکۆکانی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (عێراق، تورکیا، ئێران، میسر، ئیمارات، مەغریب، تایلاند و ئەمەریکا) گەیشتنەوە لیژنەی زانستیی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی نۆڵج.
بە مەبەستی ئاماداکارییش، ئەمڕۆ، لە راگرایەتیی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی هەردوو لیژنەی زانستیی، راگەیاندن و تەکنۆلۆژیای زانیاریی کۆبوونەوەی ئامادەکاریی بۆ ناردنی توێژینەوەکانی کۆنفرانس بۆ هەڵسەنگێنەران و پرۆسەی وەرگرتنی DOI و ISBN تاووتوێکران و پلانی وردیان بۆ داڕێژرا.
بەپێی رۆژژمێری کۆنفرانس؛ رۆژی دووشەممە (15ی نیسانی 20) لیژنەی زانستیی وەڵامی پەسەندکردن و رەتکردنەوەی توێژینەوەکانی توێژەران دەداتەوە و لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە (27 و 28ی نیسانی 2024)دا توێژینەوە پەسەندکراوەکان پێشکەشدەکرێن. پاشتر لە دوو توێی کتێبی کۆنفرانس-دا؛ توێژینەوە پێشکەشکراوەکان لەسەر ماڵپەڕی کۆنفرانس بڵاودەکرێنەوە.