Back

ئەنجومەنی زانكۆ بە بۆنەی نزیكبونەوەی جەژنی ڕەمەزان و ڕۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران دەكات

حەوتەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣- ۲۰۲٤ بەسەرپەرشتی پ.د.هوشیار عەبدوڵڵا عزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەنجامدرا و چەند پرسێكی پەیوەست بەسەرخستنی پرۆسەی خوێندن تاوتوێكرا؛ هەروەها ئەنجومەنی زانكۆ بە بۆنەی نزیكبونەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕۆژی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە كە رۆژی ٤ی نیسان دەكات، پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران دەكات و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت.
لە بەشێكی تردا تیشك خرایە سەر بەردەوامی پڕۆسەی خوێندن لە دوای پشووەكانی جەژن. پاشان ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی؛ بەشێكی تری كۆبونەوەكەی تەرخانكرد بۆ گفتووگۆكردن و پێداچوونەوەی بە كاروباری كۆلێج و پەیمانگەكان و لەو بارەیەوە بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا.