Back

ماستەرنامەیەک لەبواری تەندروستی و پزیشکیدا پەسەندکرا

لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، گفتووگۆی ماسنەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا/توێژەر ( ڕۆزا ئاراز جەنگی ) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی ( Factors Contributing to Overweight and Obesity and their Adverse Effects on Adolescent Health in Sulaimani City Kurdistan Rejoin in Iraq) ئەنجامدرا.

پاش چەند کاتژمێرێک گفتووگۆی ئەندامانی لیژنەو بەرگری توێژەر لەناوەرۆکی توێژینەوەکەی ماستەرنامەکە پەسەند کرا، ئەندامانی لیژنەی ماستەرنامەکەش پێکهاتبوون لە بەرێزان

-پ.ی.د.خالد حمە صالح حمە شریف- سەرۆکی لیژنە و پ.ی.د.فتاح حمە رحیم فتاح – ئەندام ، پ.ی.د.پەری محمد عزیز – ئەندام، پ.ی.د.سالار ابراهیم علی – ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەمی توێژینەوەکەو د.زاگرۆس غفور رشید ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەمی توێژینەوەکە.

ئەم توێژینەوەیە تیشک دەکێشێتە سەرکاریگەری چەند هۆکارێکی جیاواز لەسەر زیادبوونی کێشی منداڵ و کێشە تەندروستییەکانی پەیوەندی هەیە. جەخت لەسەر گرنگی چالاکی جەستەیی و خۆراک و نەریتەکانی شێوازی ژیان دەکاتەوە بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست و کەمکردنەوەی مەترسی کێشەی تەندروستی.