Back

تاوتوێی تێزی دکتۆرای مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە بواری پەیوەندییەگشتییەکان دا بەرێوەچوو

 تێزێکی گرنگ و وردی دکتۆرا لە بواری پەیوەندییەگشتییەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم؛ بەزمانی ئینگلیزی؛ لە لایەن تاژان دڵشاد خوێندکاری خوێندنی باڵا و مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین کرا و سەرکەوتووانە داکۆکی لە پاساوی تێزەکەی کرد و لیژنەی تاوتوێکردنی تێزەکە بەشێوەیەکی زانستی و قوڵ گفتوگۆیان لەسەر کرد و بەشێوەیەکی ئەرێنی وەسفی تێزەکەیان کرد.
کە  لیژنەی تاوتوێکردنی تێزەکە پێکهاتبوون لە:
1. پ. د. کاوە عبدالکریم شیروانی/ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی/ سەرۆک
2. پ. د. ئاریانا ابراهیم محمد/ زانکۆی سەڵاحەدین/ ئەندام
3. پ. ی. د. عبدالقادر رحومي احمد/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ ئه‌ندام
4. پ. ی. د. ئاراز رمضان احمد/ زانکۆی راپەڕین/ ئه‌ندام
5. پ. ی. د. ایناس ضیاء مهدی/ زانکۆی جیهان ـ هەولێر/ ئەندام
6. پ. ی. د.ا حمد حمە غریب بالی/ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی/ ئەندام و سەرپەرشت.