Back

سەنتەری CDC بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی STEP ی بەریتانی پرۆژەی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان ئەنجامدەدات

پرۆژەی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان ئەنجامدەدات

بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و ئاشناکردنیان بەو ڕێگایانەی بەدەستهێنانی هەلی کار ئاسان دەکەن، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلی تەکنینکی سلێمانی، بە هاوبەشی ڕێکخراوی STEP-UK بە هاوکاری ڕێکخراوی STEP عێراق، زنجیرەیەک خولی بە‌هێزکردنی لێهاتوییەکانی ژیان دەکاتەوە. کە بابەتەکانی خولەکە و ناوەڕۆکەکەی لە خوارەوە ڕونکراوەتەوە.

بابەتاکانی کۆرسەکە:

١( سەرکردایەتی کردن (گەڕان بەدوای ئەوەی کە کام جۆر لە سەرکردەیت)

٢) لێهاتووی پەیوەندیکردن (بنیادنانی زانیاریەکانت لە پەیوەندی کردندا)

٣) بنیادنانی تیم (تێگەشتن لە گرنگی هاوبەندی و هاوبەشیکردن)

٤) داکۆکیکردن و پلاندانانی کار (پلاندانی گونجاو لەگەل داکۆکیکردن بۆ پێداویستیەکان)

٥) بەڕێوەبردنی کات (فێربونی تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی کات)

٦) نوسینی سیڤی (فێربونی ئەوەی چۆن ئەزمونی ژیانت بخەیتە سیڤیەکەتەوە)

٧) هونەرەکانی چاوپێکەوتن (فێردەبیت چۆن لێهاتووی پەیوەندیکردن بەکاربهێنیت بۆ خۆ پێشکەشکردن بە باشترین شێوە)

٨) جێبەجێکردنی پرۆژەی کۆمەڵایەتی ( فێردەبیت چۆن چالاکیەکی خزمەتی کۆمەڵگە ڕێکبخەیت و ئەنجامی بدەیت و چاودێری بکەیت هەروەها ئەو ئامرازانەی پێویستن بۆ داکۆکیکردن)

هەمو بابەتەکانی کۆرسەکە گرنگ دەبێت بۆ داهاتوت وە ئەو لێهاتوییانەت پێدەبەخشێت کە چۆن بتوانیت برەو بە تواناکانی خۆت بدەیت و کار لەگەڵ کەسانی تردا بکەیت.

· ئەم خولە ماوەی ٨ هەفتە دەخایەنێت و هەفتانە ١ وانە دەخوێنرێت بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر، خولەکە لەناو ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)لە کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا بەڕێوەدەچێت.

· کاتی دەستپێکردن: دوای جەژنی ڕەمەزان کۆرسەکە دەستپێدەکات.

· ڕێژەی بەشداریکردن سنوردارە

· لە کۆتایی خولەکەدا بەشداربوو بروانامەی تایبەت بە کۆرسەکە بەدەست دەهێنێت.

تێبینی: بەشداریکردن تەنها بۆ خۆێندکاران و تازە دەرچوەکانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانیە.

لینکی فۆرم پڕ کردنەوە

https://forms.office.com/e/BETRjZJ7Qn