Back

پەیامی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی یەوە

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانمان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كوردستانیان له‌ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌كه‌ین.
جه‌ژنی نه‌ورۆز په‌یامی ئاشتی و پێکه‌وه‌ ژیانه‌ بۆ هه‌مووان، ده‌خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی كۆتایی هاتنی كێشه ‌و گرفته‌كان و ڕۆژێكی نوێ هه‌ڵبێت له‌ كوردستانی ئازیزداو یه‌کڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی باڵ بكێشێت به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا.
دوباره‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌خۆمان و سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان پیرۆزده‌كه‌ین.

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
20ی ئازاری 2024