پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەیادی ٣٦ساڵەی مەرگەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان؛ بریندارو قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی هەڵەبجە:
بەرێزەوە سەری رێز و نەوازش لەئاست شەهیدانی ئەو تاوانە دادەنەوێنین، كە ڕژێمی لەناوچووی بەعس لە چەند چركەساتێكدا 5000 شەهید و سەدان برینداری لەخەڵكی بێ دیفاعی ئەم شارە خۆراگرەی كردە قوربانی و بەهەزارانیشی ئاوارە بوون.
ئێمە لەسەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەمیشە لەگەڵ ئازارەكانی هەڵەبجەداین، لای خۆمانەوە هەرچییەكمان پێكرابێت بۆ خزمەتی ئەم شارە شەهیدە درێغیمان نەكردووە و بچوكترین دیاریشمان كردنەوەی كۆڵێج و پەیمانگایەك بووە لە هەڵەبجە، دەمانەوێت زیاتر خزمەت بەئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە بكەین و بەشداربین لەو كاروانی ئاوەدانیە.
هەڵەبجەش بەكرداری ببێتە پارێزگایەكی نمونەیی و سیمبولی مەزڵومیەت و قوربانیدانی گەلی كورد.
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی