Back

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی شەشەمی پێداگۆجی ڕادەگەێنێت

هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەو خوازیارانەی کە دەیانەوێت بەشداربن لە خولی پێداگۆجی زانکۆمان کە دەتوانن لە بەرواری ١٣/٣/٢٠٢٤ تا بەرواری ٢٠/٣/٢٠٢٤ داواکاری بە شێوەی (ئۆنلاین) پێشکەش بکەن .

مەرجەکانی بەشداربوون:

١. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یاخود دکتۆرا.

ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندویانە پێویستە بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەیان یاخود پشتگیریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بهێنن کە تیایدا ئاماژە کرابێت کە بڕوانامەکەیان لە پڕۆسەی یەکسانکردندایە .

٢.  توانستی ئاستی زمانی ئینگلیزی بەیەکێک لەم بڕوانامانەی خوارەوە پیشان بدات، و بڕوانامەکەی بەسەر نەچووبێت  سێ ساڵی بەسەردا تێنەپەریبێت تا بەرواری دەستپێکردنی خولەکە .

  • Academic IELTS =5
  • TOEFL IBT = 59
  • TOEFL PBT = 414
  • PTE = 52

یاخود ئەو بڕوانامانەی لەلایەن سەنتەرەکانی زمانی سەر بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەبەخشرێت کە بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی بەکاردێت و تیایدا نووسراوە کە ئەم بڕوانامەیە هاوتای 5  ی( IELTS )ە ، ڕاست و دروستی بۆ کرابێت لەلایەن سەنتەرەکانی زمانەوە.

هەریەکێک لەو بروانامە نێودەوڵەتیانەی سەرەوە پێویستە ڕاستی و دروستی بۆ کرابێت، وە ئەگەر ڕاستی و دروستی بۆ نەکرابێت ئەوا ئەو بڕوانامەیە هەژمار ناکرێت.

هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت لەو فێرخوازانەی کە تاقیکردنەوەیان کردووە و چاوەڕێی ئەنجام دەکەن .

٣. لارینەبوونی فەرمانگەکەت یاخود زانکۆکەت کە ئاڕاستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی کرابێت ، ئاماژە بەوە کرابێت کە بەرێزت رێگەت پێدراوە بەشداری خوولەکە بکەیت لەو کاتانەدا کە لەلایەن سەنتەرەکەوە دیاری دەکرێت و کار ئاسانی تەواوت بۆبکەن بۆ بەشداریکردن لە خولەکەدا.

هەنگاوەکانی پێشکەش کردن  :

  • لە ڕێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش دەکرێت. دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین بریتییە لە ٢٠/٣/٢٠٢٤
  • ئەو دۆکیومێنتانەی کە پێویستە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمە ئۆنلاینەکە بنێردرێت ، ئامادە دەکرێت بە دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ (ملەوەن) لەسەر پەڕەی (A4)بۆ هەر دۆکیومێنتێک.
  • پاش تەواو بوونی ماوەی پێشکەش کردنی ئەلکترۆنی ،سەنتەرەکە پەیوەندی بەو خوازیارانەوە دەکات کە گشت مەرجەکانی وەرگرتنیان تێدایە ، بۆ هێنانی دۆکیومێنتەکان و تەواو کردنی مامەڵەکە لە کات و بەرواری دیاری کراو . ئەو فێرخوازانەی مەرجەکانی وەرگرتنیان نیە پەیوەندیان پێوە ناکرێت.

هیچ دۆکیومێنتێک  وەرناگیرێت ئەگەر بە هەنگاوەکانی پێشکەش کردندا تێنەپەریبێت و پێویست بە سەردان کردن ناکات  تا ئەو کاتەی کە پەیوەندیت پێوە دەکرێت لە رێگەی ئیمەیڵەوە. لە حاڵەتی بوونی هەر پرسیارێک پەیوەندی بکەن بە ئیمەیڵی

سەنتەری پێداگۆجی تەنها بەرپرسیارە لە وەڵام دانەوەی پرسیارەکانتان لەڕێگەی ئیمەیڵی سەنتەرەوە و تاکە ڕێگەی پەیوەندی بەرێزتان دەبێت بە سەنتەرەوە.

٤. ژمارەی کورسیەکان دیاری کراوە و پێشینە بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە زۆرترین ماوە بەسەر دوابڕوانامەیاندا ڕۆشتووە.

٥. خولەکە (٦) مانگ دەخایەنێت ، هەفتەی (٢)ڕۆژ ، ڕۆژی (٣)کاتژمێر  لە کاتی بەیانیان بەڕێوەدەچێت .